Wednesday, May 25, 2011

دراما دۆبلاژكراوەكان و كاریگەری یان لەسەر كۆمەڵگا


                   نەبوونی فیلم و زنجیرەی كوردی خۆماڵی بەرهەم نەهێنانی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و دام و دەزگــــا هونەریەكانی تایبەت بەم بوارە كەناڵە ناوخۆیی و ئاسمانیەكانی ناچار كردووە پەنا بۆ دۆبلاژكردنی فیلمی بیــانی ببات تا لەو بێ بەرهەمی و نەبوونییە ڕزگاری ببێت ئەوەی دەبینین ماوەیەكە چەندین فیلمی دۆبلاژ لە كەناڵە ناوخۆیی و ئـــاسمــانیەكان پــەخش دەكرێت لەتوركی و عەرەبی ئێـرانی و كۆری و ئینگلیزی و هتد ......
لای هەموومان ئاشكرایە كە پەخشكردنی ئەو فیلمانە كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر تاك و كۆی كۆمەڵگا دەبێت بەڵام ئەوەی لێرەدا جێگای پرسیارە كامیان كاریگەریان زیاترە بەڕای زۆربەی ئەو كەسانەی لەو ڕاپۆرتەدا دواندوومانە پێیان وایە كارریگەری نەرێنی زاڵە بەسەر ئەرێنی ..
.........................................................................................
هەروەكوو نازەنینی تەمەن 32 ساڵ و  دایكی دوو منداڵ باس لەوە دەكات كە هاوسەرەكەی بە هۆی كاریگەری ئەو فیلمە دۆبلاكراوانە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دراوسێیەكمان داناوە بۆیە ئەو پێی وایە ئەم فیلمانە لە هیچ لایەنێكەوە كاریگەری باشی نابێت لەسەر هیچ كەسێك .
.........................................................................................
هەروەها قوتابی لە كۆلیژی ئەدەبیات بەشی شوێنەوار (جاسم ڕەمەزان ) دەڵێت: كاریگەری خراپی زۆرە لەبەر ئەوەی لە هیچ ڕووویەكەیەوە لە گەڵ داب و نەریتی كوردی ناگوونجێت چوونكە فۆلكلۆری كوردی زۆر ڕووی جوانی هەیە كەلەبەر ئەم فیلمە دۆبلاژانە ون بووە و كاریگەری تری خراپی هەیە وەك نەمانی متمانە لەنێوان هاوسەرەكان و خیانەتی هاوسەری و بێ ڕێزی منداڵ بەرامبەر بە دایك  و باوك . هەروەها جاسم گلەیی ئەوە لەهونەرمەندانی خۆمان دەكات كەتاوەكوو ئێستا نەیانتوانیوە كارێكی وا بكەن كە بینەری كوردی بۆ لای خۆیان كەمەند كێش بكەن ...
.........................................................................................
هەروەها چەند قوتابیەكی تر بەم شێوەیە باس لەهۆكاری سەیركردنی ئەم درامایانە دەكەن .
***************************************************
موژدە عەزیز لەبەشی فارسی دەڵێت : بۆ كات بەسەربردن و ناسینی كۆمەڵگا جیاوازەكانە چوونكە تائێستا درامای وا نەبووە لە ناو كورددا .
.........................................................................................
چنار محەممەدیش لە بەشی ئینگلیزی دەڵێت : منیش لەبەر نەبوونی درامای كوردی و بوونی كەلێنێكی زۆر لە كاتم سەیری ئەو درامایانە دەكەم .
.........................................................................................
هەر لـەسـەر ئـەم بـابـەتە د.حـەبیب كـەركـوكی پسپۆڕ لــەبواری ڕاگەیـاندن دەڵێ:
دراما دۆبلاژكراوەكان كاریگەری خراپیان هەیە بەتایبەتی بۆ چینی گەنجان بەهۆی ئەوەی كە گەنج لەكوردستان سادەیە و زانیاری كەمی لایە بۆ ئەم درامایانە كاریگەری ڕاستەوخۆ دروست دەكات وە كۆمەڵگای كوردی كۆمەڵـگایەكی داخراوە و ئەم درامایانەش پێچەوانەی كۆمەڵگای ئێمەیە و هەوەرها من پێم وایە نەبونی درامایەكی كوردی لەوجۆرە بینەری فیلمە دۆبلاژە بیانیەكان زیاد دەكات .
.........................................................................................
جوان قاسمی فەرمانبەریش لە كۆلیژی ئاداب پێی وایە سەیركردنی ئەم فیلمانە هەردوو كاریگەری هەیە بەڵام بەڕای ئەو لایەنی باشی زیاترە چوونكە بە وتەی ئەو لەو فیلمانە  سوود لەلایەنە كۆمەڵایەتی و خۆشەویستیەكەی وەردەگرێت و كاتی خۆی لەگەڵ ئەو فیلمانە بەسەر دەبات و زیاتر شارەزا دەبێت لــە چــۆنیەتی مـامـەڵە كردن لـە ژیان .
.........................................................................................
هەروەها لە پرسیارێكماندا كە ئاراستەی بڵند مهابادی  بەڕێوەبەری نیولاین تی ڤی مان كرد . كە كەناڵە ناوخۆییەكان تا چەند ڕەچاوی كۆمەڵگەی كوردی دەكەن لە دۆبلاژ كردن و دابەزاندنی ئەم فیلمانەدا . بـڵند مهابـادی بـەرێوەبەری (نیـولاین) تی ڤی لـە وەڵامـدا پێـی وتـین ..
هەموو كەناڵَێك لەبەرنامەی دایە ڕەچاوی كۆمەڵگی كوردی بكا چوونكە هەمو كەناڵێك پێویستی بە بینەر هەیە تا سەیری كەناڵەكەی بكات وە زۆر تایبەت كەناڵە ئەهلیە كان زیاتر پێویستە ئەم خاڵە ڕەچاو بكەن تایبەتتر خەڵكی شاری هەولێر،پێشی وایە كەناڵی نیو لاین كەم تا زۆر ڕەچاوی كۆمەڵگای كوردی  كردووە چوونكە ئەوان هەڵبژادنی وێنە و نووسینی فیلمەكان لە ناوەڕۆكی فیلمەكانەوە وەردەگرن زیاتر ئەو فیلمانە هەڵدەبژێرن كە بۆ كۆمەڵگەی كوردی بشێت و هەموو خێزانَك بتوانێت بێ ترس سەیری ئەو فیلمانە بكا
لەپرسیارێكی ترمان كە تا چەند ئەو فیلمانە لە گەڵ داب و نەریتی كۆمەڵگا دەگونجێت؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی :
ئەوەی ئێمە دەمانەوێت لەبەر دەستماندا نییە چوونكە ئێمە خۆمان ئەم زنجیرە درامایانە بەرهەم ناهێنین  بۆیە وا پێویست دەكات لە خەڵكانی ترەوە وەری بگرین  وە ئەوەی كە خەڵكی تریش بەرهەمی دەهێنێت بۆ كۆمەڵگەی خۆی بەرهەمی دێنێ بۆیە ئێمە هەوڵمان داوە كام بەرهەم زۆرترین خاڵی  لە كۆمەڵگای ئێمە نزیكە ئەو فیلمە  دۆبلاژ بكەین و لە كەناڵەكان پەخش بكرێ ، لەوانەشە بەدڵی من و زۆربەی كەناڵەكانی تریش نەبێت بەڵام چارە نیە چوونكە یان دەبێت ئەم شتانە بكەیت یا بێ فیلم و دراما بمینێبتەوە وە پێشی وایە شەرت نیە ئەو فیلمانە سەد لە سەد لەگەڵ كۆمەڵگای خۆمان بگونجێت چوونكە بڕوای وایە دەبێت لەڕێگەی دراماوە كۆمەڵگەكانی تریش بناسین .
.........................................................................................
هەر سەبارەت بە كاریگەری ئەو فیلمە دۆبلاژانە ڕووی پرسیارمان لە بەڕێز هێرش یوسف بەڕِێوەبەری (نیگا) تیڤی كرد ئەوش لەوەڵامدا دەڵێ ..
پێشكەشكردنی هەر فیلم و زنجیرە و بابەتێك لە كەناڵەكان و ئەو شتەی كە كاریگەری هەیە ناوەڕۆكی بابەتەكەیە و دەبێت بزانیت چ جۆرە فیلمێك هەڵدەبژێیت بۆ پێشكەش كردن دەڵێ زۆر گرنگە ئەوەی كە دەستی داوەتە كاری ڕاگەیاندن بزانێ لە كوێوە دەستی پێ  كردووە وە بۆ كوێش دەیەوێت هەنگاو دەنێت واتە ئێمە كە كاری دۆبلاژ دەكەین بۆ كوێ ئەو بەرهەمە دەكەین … وەهەروەها وتی بەداخەوە كەناڵەكان ئەو فیلمانەی كە پێشكەشی دەكەن وەك ئەوە وایە كە بۆ كۆمەڵگەی ئەوڕوپی نمایشی بكەن هەروەها سەبارەت بە تەلەفزیۆنی نیگا دەڵێ ئێمە كاتێك بابەتێك یان فیلمێك نمایش دەكەین بە چەند  فلتەرێك دادەڕوت ئینجا پەخش دەكرێت، چوونكە ئێمە سنوری پەخشی خۆمان دەزانین كە شاری هەولێر و دەوروبەریەتی  بۆ یە دەبێت لەگەڵ خەڵكی خۆمان زۆر ڕاستگۆ بین و لەسەرمان واجبە زۆرترین خاڵی هاوبەشمان هەبێت لەگەڵ بینەر . هەروەها هێرش یوسف دەڵێ ئێمە لەتەلەفزیۆن چەندین مەرجمان هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە فیلممان بۆ دۆبلاژ دەكەن لە هەڵبژاردنی ناوەڕۆك و تێكست و دیمەنی فیلمەكەش تایبەتتر ئەو قسانەی كە لە فیلمەكە بەكاردێت نابێت جنێو و قسەی ناشیرینی تێدا بێت ئینجا ئەو فیمانە وەردەگرین و دایدەبەزێنین ، چوونكە پێی وایە جنێو و قسەی ناشیرین لە فیلمەكاندا بەگشتی كاریگەری بۆ سەر كۆمەڵگەو بەتایبەت منداڵان دەبێت  هەروەها ئەو خۆشحاڵە لە دابەزاندنی فیلمی دۆبلاژكراوی یوسفی ڕاستگۆ كە چەندین دەرس و وانەی تێدایە و خەڵكێكی زۆر كەڵكی لێ وەرگرتووە و خۆشبەختانە چەندین مندڵ لە نەخۆشخانەی لەدایك بوون  ناویان نراوە یوسف ..
.........................................................................................
ئەوەی لە كۆتایی ئەم ڕاپۆرتەدا بۆمان دەردەكەوێت فیلمە بیانیە دۆبلاژ كراوەكان كاریگەری خراپیان لەسەر كۆمەڵگا دەبێت هەروەك زۆربەیان ڕایان وایە . وە هۆكاریش نەبوونی یاسایەكی تایبەت بۆ كەناڵە ناخۆیی و ئاسمانیەكان بۆ پیشاندانی ئەم فیلمانە و سستی وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەزگای تایبەت بەبەرهەم هێنانی فیلمی خۆماڵی.
                                  
************************

No comments:

Post a Comment