مێژووى ئینته‌رنێت و قۆناغه‌كانى گه‌شه‌سه‌ندنى
له ئێستادا ته‌كنه‌لۆژیا به‌شێكى گه‌وره‌ى له ژیانى مرۆڤه‌كان داگیر كردوه تا ئه‌و رِاده‌یه‌ى به رِاى زۆرێك له زانایان ژیان به بێ ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌سته‌مه و زۆر جار ده‌گه‌نه ئه‌و بۆچونه كه له ئێستا ژیان به بێ ته‌كنه‌لۆژیا نابێت.
ئینته‌رنێت چی یه؟
وشه‌ى ئینته‌رنێت واتا تۆرِى گه‌یاندن له كۆمپیوته‌رێكه‌وه بۆ یه‌كێكى تر یان له كۆمه‌ڵه كۆمپیوته‌رێكه‌وه بۆ چه‌ندان كۆمه‌ڵه‌ى تر و به‌واتایه‌كى تر په‌یوه‌ندى كردن له شوێنى خۆته‌وه به‌ته‌واوى جیهان.
ئینته‌رنێت له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا سوود و گرینگی زۆره كه زۆبه‌مان هه‌ستی پێناكه‌ین و وه‌ك پێویست نه‌مانتوانیوه گرینگی پێبده‌ین .
له‌وانه .....
1- بۆ به‌یه‌ك ببه‌ستنه‌وه‌ی دوو كۆمپیوته‌ر و گواستنه‌وه‌ی زانیاری له كاتێكی كه‌مدا ....
2- نزیككردنه‌وه‌ی ڕێگا دووره‌كان و په‌یوه‌ندی كردن له‌ڕێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چات و هتد .....
3- ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زۆر و فراوان له تۆڕه‌كانی زانیاری ...
4- دروستكردنی بازاڕی كڕین و فرۆشتن و كه‌ل و په‌ل و ڕیكلام كردن بۆ كاڵاكان بۆ ده‌ستخستنی كڕیار .
5- ئه‌وانه‌ی تویژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌توانن له‌ڕێی ئینته‌رنیته‌وه سه‌رچاوه و زانیاری زۆر كۆبكه‌نه‌وه ....
ئێستاش وا ساڵى 2011 و جیهانى ته‌كنه‌لۆژى هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه‌و پێشكه‌وتنێكى مه‌زنى به خۆیه‌وه بینیوه و وه به‌برواى هه‌ندێك له پسپۆران ته‌كنه‌لۆژیا له‌مه‌زیاتر پێشكه‌وتوتر نابێت به‌ڵكو ده‌بێـت په‌ره به‌وانه‌ى رابردوو بد‌رێت بۆئه‌وه‌ى زیاتر خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تى بكات به‌امبه‌ر ئه‌وه‌ش گه‌وره كۆمپاناى تر هه‌یه و پێش هه‌مویانه‌وه ئه‌پڵ رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان هه‌رده‌م له پێشكه‌وتندا ده‌بن و له داداهێنانه‌كانیادا به‌رده‌وام ده‌بن و له‌دواى ئه‌وه‌ش هه‌ر یه‌كه له گۆگڵ و یاهوو هۆتمه‌یڵ و دێل و ئێل جى و سامسۆنگ و سۆنى و و ده‌یان و بگره سه‌دان كۆمپانیاى تر به‌لێن به هاوڵاتیان ده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ره‌وه پێش بردنى ته‌كه‌نه‌لۆژیا...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه له‌م ڕاپۆرته‌دا باسی لێوه بكه‌ین و بیخه‌ینه به‌رده‌ست " جیی نیگه‌رانی یه له وڵاتی خۆمان تاڕاده‌یه‌ك به‌كارهێنانی له ئاستێكی نزمدایه و به نموونه‌ش زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به‌تایبه‌ت كۆلیژی ئه‌ده‌بیات وه ربگرین ده‌بینین خواستی به‌كارهێنان نزمه و له چاو زۆر قوتابیان له و زانكۆیه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تێچووی به‌كارهێنان ببه‌خۆڕاییه و هیچی تێناچێت ئه‌مه‌ش به‌ڕای مامۆستا‌و قوتابیان هۆكاری زۆره په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه داده‌نێن و چاره‌سه‌ریش له‌چه‌ند خاڵێكدا ده‌بیننه‌وه كه‌له‌خواره‌وه باسی لێوه ده‌كه‌ن ..........
لەسەرەتای ڕاپرسییەكەدا مامۆستا كارزان حسن عبدالرحمن مامۆستا لە زانكۆی سەلاحەدین بەم شێوەیە باس لەهۆكارەكانی كەمی بەكاررهێنانی ئینتەرنێت دەكات كە خۆی لە چەند خاڵێكی گرنگدا دەبینێتەوە لەوانە.....
-1بە حوكمی ئەوەی كە لە سەنتەرەكانی ئینتەرنێت لە كۆلیژەكان جۆرێك لە جاودێری و كۆمەڵێك بەرنامە هەیە كە رۆلی فلتەر دەبینن كە رێگری دەكات لەكردنەوەی هەندی ماڵپەری خراپ و چات كردن و...هتد ئەمەش وای كردووە قوتابیان زۆر ئارەزووی بەكارهێنانی ئینتەرنێت نەكەن.
2-ئەمرۆ زۆربەی خەڵك بەهۆی باش بوونی باری ئابووری ئینتەرنێت بەكاردەهێنن، بۆیە زۆرێك لە قوتابیانیش بوونەتە خاوەنی ئینتەرنێتی شخصی وەكو رێبەرو تارین نێت و هەروەها ئینتەرنێت لە رێگەی مۆبایل و....هتد ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە قوتابی لە دەرەوەی كۆلیژ بە ئارەزووی خۆی ئینتەرنێت بەكاربهێنێت.
3- رەنگە نەبوونی كاتێكی زۆر لە بەردەم قوتابی هۆكارێك بێت واتە خەریك بوونی بە محازەرات و وانەكان و هەندێ كاری لاوەكی تر وای كردووە دوور كەوێتەوە لە بەكارهێنانی ئینتەرنێت.
4-دەرك نەكردن بەوەی كە ئینتەرنێت سەرچاوەیەكی زەبەلاحی پر لە زانیاری و وەرگرتنی زانست و مەعریفەیە لە جیهاندا ، بۆیە من بەداخەوە دەلێم بە هۆی نەبوونی ئەو مەبەستە پۆزەتیڤە كە بریتییە لە وەرگرتنی زانیاری و ئاشنا بوون لە نوێترین سەرچاوەی زانستی لەلای زۆرێك لە قوتابیانی ئێمە وای كردووە دووركەونەوە لە ئینتەرنێت لە كۆلیژ چونكە ناتوانن ئەو ئامرازە بۆ مەبەستەكانی تر بەكاری بهێنن.
6- دەكرێ هۆكارێكی تریش پەیوەندی بە كۆلیژەكانەوە هەبێت بەوەی بەكارهێنانی ئینتەرنێت زۆر سنوردارە بۆ قوتابیان و ناتوانن كاتێكی زۆر بەكاری بهێنن ، هەرچەندە من نازانم ئیستا قوتابیان دەتوانن چەند سەعات و لە چ كاتێك و لە چ رۆژێك بەكاربهێنن، بەڵام پێم وایە هەندی لە قوتابی هەیە نازانی ئینتەرنیت لە كۆلیژ هەیە بە تایبەتی قوناغی یەكەم ،چونكە زانیاری پێنادرێ و رەنگە بەكاریشی نەهێنابێ.
هەروەها قووتابی شنۆ خالید پێی وایە كەمی بەكارهێنان نەزانینی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی یە بەڕای ئەو بۆ چوونە ناو ئەم جیهانە پێویستیەكی ئەوتۆیان بە زمانی كوردی نی یە بەڵكوو بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی زیاترە بۆ بە بەخاڵیكی لاوازی ناو دەبات . وە كەمی هۆڵ و نەبوونی كۆمپیوتەری زۆرتر لە كۆلیژ بە خاڵیكی تری كەم بەكارهێنان دادەنێت
قوتابی بەشی ڕاگەیاندن لە قۆناغی دووەم نەجمەدین كەریم دەلێ .
1- حكومەت یان لایەنی پەیوەندار، بەشێوەی پێویست نەیتوانیوە شەبەكەی ئینتەرنیت بە بەرفراوانی دابەشی سەرجەم بەش وشوێنەكانی زانكۆ بكات،لاوازی و كەموكوری پێوە دیارە، دوورە لە شێوازیكی مۆدێرن و زانستیانە.هەروەها حكومەت گرێبەستیكی بەرجەستانەی لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت نەبەستووە بۆدابینكردنی شەبەكەیەكی بەربڵاو و ئەكتیف.
2- كەمی،یان نەبوونی شارەزایی ئینتەرنێت لە لایان بەشێكی زۆری قوتابیان ،واتە ئاستی ڕۆشنبیری و شارەزایی قوتابیان لە ئاست بەكارهێنانی ئینتەرنیت نزمە،ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ كۆمەڵە هۆكار.
3- نەبوونی یان بچوكی هۆلی ئینتەرنێت،زۆربەی بەشەكانی زانكۆی سەلاحەددین بەدەست بچوكی هۆڵی ئینتەرنێت گیریان خواردووە،بەشی واش هەیە نەك شەبەكەی ئینتەرنیتی تێدا لاوازە بەڵكو ئینتەرنیت هەربوونی نیە لێی.
4- دەركەوتن و زۆری شەبەكانی ئینتەرنیت وەك (رێبەری،ویگۆ،تارین نیت،ناوەندتیلیكۆم،..) ئەمانەش تاڕاددەیەك ئەو هەستەیان لای قووتابی وبەكارهێنەری ئینتەرنێت دروستكردووە كەوا بیر لە ماڵ و شوێنی تربكەنەوە بۆ بەكارهێنانی ئینتەرنێت.
5- سوود وەرنەگرتنی قوتابیان لە ئینتەرنێت بۆ ڕاپەراندن و جێبەجێكردنی كارەكانیان ،لەگەڵ ئارەزوونەكردن وهەوڵنەدانی قوتابی بەدوای زانست و زانیاری لە رێگەی ئەو ئامێرە مەزنەوە.
هۆكارەكانی تری كەمی بەكارهێنانی ئینتەر نیت لە لایەن هەندێ قوتابی ترەوە لە زانكۆی سەلاحەدین بەم شێوەیە ....
ئاری حەسەن پێی وایە ئارەزوو نەكردنی بۆ ئەم بوار و زانستە نوێیە و گرنگی نەدان پێی یەكێكە لە سەرەكی ترین هۆكارەكان هەروەها نەبوونی شارەزاییەكی تەواو لەو بوارەدا بە هۆ دادەنێت.
قوتابیەكی تر پێی وایە كەمی ژمارەی كۆمپیوتەر لە هۆلی ئینتەر نیتدا هۆكارە چوونكە توانای چاوەڕوانی زۆریان نییە و.ناتوانین له ژووره‌كان بمێننه‌وه .
نه‌بوونی هێڵێكی خێرای ئینته‌رنێت به هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی داده‌نرێت له‌لایه‌ن یه‌كێكی تر له قووتابیانی كۆلێژه‌وه .
هه‌روها ڕای هه‌ندێك له قوتابیانی تر وایه كه ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی هۆڵه‌كه ده‌كه‌ن له‌به‌ر گرنگی پێدانیان نییه به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه بۆ به‌سه‌ر بردنی كاته‌كانیانه .
لێره‌دا پێمان خۆشه چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته له لایه‌ن مامۆستای پسپۆر له‌م بواره و قوتابیانی زانكۆ بخه‌ینه ڕوو كه خۆی له‌چه‌ند خاڵێكی گرنگدا ده‌بینێته‌وه .
1- بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری قوتابیان واتە بەخشینی مەعریفەیەكی تەكنۆلۆژی بە قوتابیان سەبارەت بە رۆل وگرنگی و بایەخی ئامرازەكانی تەكنۆلۆژیا بەتایبەتی ئینتەرنێت لە بەرزكردنەوەی ئاستی زانست و زانیاری.
2- كردنەوەی خول لەلایەن مامۆستای پسپۆر بۆ قوتابیان لەبارەی ئینتەرنێت بۆ ئەوەی وەك سەرچاوەیەكی زانیاری سوودی لێوەرگرێت بە تایبەتی لەكاتی نووسینی راپۆرت و سیمینار‌و توێژینەوەی دەرچوون.
3- بەخشینی كاتێكی زیاتر بۆ بەكارهێنانی ئینتەرنێت لەلایەن قوتابیان و دانانی میكانیزمێكی باش بۆ زیاتر سەرنج ڕاكێشانی قوتابی بۆ ناو سەنتەرەكانی ئینتەرنێت لە كۆلیژەكان بەمەرجێك بۆلایەنی باش بەكاری بهێنن.
4- هەفتانە چەند سەعاتێك تەرخان بكرێت وەكو وانەیەك لەناو مەنهەجی كۆلیژ بە شێوەیەكی تیۆری و پراكتیكی بۆ ئەوەی قوتابی زیاتر ئاشنا بێت لەم ئامرازە پێشكەوتووەی بواری تەكنۆلۆژیای زانیاری(IT) بە شێوەیەكی ئەكادیمی كە ئینتەرنێت.
5- هەستانی حكومەت،یان دەسەڵاتدار بۆ بەستنی گرێبەستێكی بەرنامەڕێژكراو لەگەڵ كۆمپانیاكانی تایبەت بە بواری ئینتەرنێ،بۆ دابینكردنی شەبەكەی ئینتەرنێت بە شێوەیەكی بەرفراوان و بڵاو.
6- دروستكردن و بنیاتنانی بەشەكانی خوێندن بە شێوەیەكی سەردەمیانە،گرنگیدان بە دابینكردن وفراوانكردنی هۆلەكانی ئینتەرنێت لەسەرجەم بەشەكان،بۆ ئەوەی هەموو قوتابەك مافی سەردانیكردن وبەكارهێنانی ئینتەرنیتی هەبێت.
7- گرنگی دان بە بابەتی كۆمپیوتەرو ئینتەرنێت، وەك ماددەیەكی سەرەكی وبابەەتێكی گرنگ لە بەشەكان بخوێندرێت.
8- هەوڵ و كۆششی قوتابی لە پاڵ حەزو ئارەزوو و سەلیقەكەی بۆشارەزابوون وبەكارهێنانی ئینتەرنیت،كە ئەمانەش دەروازەی داهێنان وپێشكەوتن وكۆگای زانیارییە.وەهەروەها وەك ئامێًرو پێداویستیەكی سەرەكی لیێی بروانن.
No comments:
Post a Comment