Wednesday, May 25, 2011

ڕووخۆشی و زەردەخەنە

ڕووخۆشی و زەردەخەنە لە ئیسلامدا گرنگی پێدراوە و هانی موسوڵمانان دراوە كە هەمیشە ڕووگەش و ڕووكراوە بن بە ڕووی خەڵكیدا كەئەمەش بە خێرو چاكە دەژمێردرێت . بۆیە دەبینین هەمیشە پێغەمبەرمان( دخ) زەردەخەنەی لەسەر لێوان بووە و هەرگیز ڕووگرژ و مۆن و بێ هیو ا نەبووە . دیارە كە هەرشتێك ئیسلام فەرمانی پێ بدات مایەی خێرو خۆشییە لە دوونیا و قیامەتدا .ئەوەتا كۆمەڵێك زانای دەرونی و كۆمەڵناسی ئەمریكی لێكۆڵینەوەیان كرد لەسەر ڕووخۆشی ڕووگرژی و زەردەخەنە و ڕایانگەیاند كە زەردەخەنە و ڕووخۆشی دەبێتە مایەی پاراستنی تەندروستی مرۆڤ لە بەرامبەر نەخۆشیەكانی سەردەم .   بۆیە دەبینین زانەیەكی دەرونناسی ئەمریكی دكتۆر جیمس ئەریكسۆن ) پاش تاقیكردنەوەیەكی زۆر لەسەر 3500 كەس كە لە هەموو چین و توێژە جیاكانی كۆمەڵ پێكهاتبوون كردنی بە سێ گروپەوە . یەكەم ئەوانەی زەردەخەنەیان نییە . دووەم ئەوانەی كە هەندێ كات زەردەخەنەیان هەیە سێیەم ئەوانەی كە هەموو كات زەردەخەنە لەسەر لێوانیانە . لەم تاقیكردنەوەی ئەوەی بۆ دەركەوت كە كۆمەڵەی سێیەم ئەوانەی هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێوانیانە زۆر گورج و گۆڵن وە تەندروسیان باشە و باوەڕی تەواویان بە خودی خۆیان هەیە . وەهەروەها ڕایگەیاند كەسانی چینی سێیەم دەتوانن زیاتر كار بكەنە سەر خەڵك و دەتوانن قەناعەتیان پێ بكەن . هەورەها ئەوشی بۆ دەركەوتووە كە ئەو چینە زیاتر  دوورن لە نەخۆشی فشاری خوێن و مێشكیان باشتر سوود لە ئۆكسجین وەردەگرێت دڵ و جگەریشیان باشتر كاردەكات ... كەواتە  با زەردەخەنە هەرگیز لە سەر لێوەكانمان ون نەبێت بۆ ئەوەی كۆمەڵێكی تەندروست و چالاكمان لێ دەربچێت .

No comments:

Post a Comment