Wednesday, May 25, 2011

دراما دۆبلاژكراوەكان و كاریگەری یان لەسەر كۆمەڵگا


                   نەبوونی فیلم و زنجیرەی كوردی خۆماڵی بەرهەم نەهێنانی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و دام و دەزگــــا هونەریەكانی تایبەت بەم بوارە كەناڵە ناوخۆیی و ئاسمانیەكانی ناچار كردووە پەنا بۆ دۆبلاژكردنی فیلمی بیــانی ببات تا لەو بێ بەرهەمی و نەبوونییە ڕزگاری ببێت ئەوەی دەبینین ماوەیەكە چەندین فیلمی دۆبلاژ لە كەناڵە ناوخۆیی و ئـــاسمــانیەكان پــەخش دەكرێت لەتوركی و عەرەبی ئێـرانی و كۆری و ئینگلیزی و هتد ......
لای هەموومان ئاشكرایە كە پەخشكردنی ئەو فیلمانە كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر تاك و كۆی كۆمەڵگا دەبێت بەڵام ئەوەی لێرەدا جێگای پرسیارە كامیان كاریگەریان زیاترە بەڕای زۆربەی ئەو كەسانەی لەو ڕاپۆرتەدا دواندوومانە پێیان وایە كارریگەری نەرێنی زاڵە بەسەر ئەرێنی ..
.........................................................................................
هەروەكوو نازەنینی تەمەن 32 ساڵ و  دایكی دوو منداڵ باس لەوە دەكات كە هاوسەرەكەی بە هۆی كاریگەری ئەو فیلمە دۆبلاكراوانە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دراوسێیەكمان داناوە بۆیە ئەو پێی وایە ئەم فیلمانە لە هیچ لایەنێكەوە كاریگەری باشی نابێت لەسەر هیچ كەسێك .
.........................................................................................
هەروەها قوتابی لە كۆلیژی ئەدەبیات بەشی شوێنەوار (جاسم ڕەمەزان ) دەڵێت: كاریگەری خراپی زۆرە لەبەر ئەوەی لە هیچ ڕووویەكەیەوە لە گەڵ داب و نەریتی كوردی ناگوونجێت چوونكە فۆلكلۆری كوردی زۆر ڕووی جوانی هەیە كەلەبەر ئەم فیلمە دۆبلاژانە ون بووە و كاریگەری تری خراپی هەیە وەك نەمانی متمانە لەنێوان هاوسەرەكان و خیانەتی هاوسەری و بێ ڕێزی منداڵ بەرامبەر بە دایك  و باوك . هەروەها جاسم گلەیی ئەوە لەهونەرمەندانی خۆمان دەكات كەتاوەكوو ئێستا نەیانتوانیوە كارێكی وا بكەن كە بینەری كوردی بۆ لای خۆیان كەمەند كێش بكەن ...
.........................................................................................
هەروەها چەند قوتابیەكی تر بەم شێوەیە باس لەهۆكاری سەیركردنی ئەم درامایانە دەكەن .
***************************************************
موژدە عەزیز لەبەشی فارسی دەڵێت : بۆ كات بەسەربردن و ناسینی كۆمەڵگا جیاوازەكانە چوونكە تائێستا درامای وا نەبووە لە ناو كورددا .
.........................................................................................
چنار محەممەدیش لە بەشی ئینگلیزی دەڵێت : منیش لەبەر نەبوونی درامای كوردی و بوونی كەلێنێكی زۆر لە كاتم سەیری ئەو درامایانە دەكەم .
.........................................................................................
هەر لـەسـەر ئـەم بـابـەتە د.حـەبیب كـەركـوكی پسپۆڕ لــەبواری ڕاگەیـاندن دەڵێ:
دراما دۆبلاژكراوەكان كاریگەری خراپیان هەیە بەتایبەتی بۆ چینی گەنجان بەهۆی ئەوەی كە گەنج لەكوردستان سادەیە و زانیاری كەمی لایە بۆ ئەم درامایانە كاریگەری ڕاستەوخۆ دروست دەكات وە كۆمەڵگای كوردی كۆمەڵـگایەكی داخراوە و ئەم درامایانەش پێچەوانەی كۆمەڵگای ئێمەیە و هەوەرها من پێم وایە نەبونی درامایەكی كوردی لەوجۆرە بینەری فیلمە دۆبلاژە بیانیەكان زیاد دەكات .
.........................................................................................
جوان قاسمی فەرمانبەریش لە كۆلیژی ئاداب پێی وایە سەیركردنی ئەم فیلمانە هەردوو كاریگەری هەیە بەڵام بەڕای ئەو لایەنی باشی زیاترە چوونكە بە وتەی ئەو لەو فیلمانە  سوود لەلایەنە كۆمەڵایەتی و خۆشەویستیەكەی وەردەگرێت و كاتی خۆی لەگەڵ ئەو فیلمانە بەسەر دەبات و زیاتر شارەزا دەبێت لــە چــۆنیەتی مـامـەڵە كردن لـە ژیان .
.........................................................................................
هەروەها لە پرسیارێكماندا كە ئاراستەی بڵند مهابادی  بەڕێوەبەری نیولاین تی ڤی مان كرد . كە كەناڵە ناوخۆییەكان تا چەند ڕەچاوی كۆمەڵگەی كوردی دەكەن لە دۆبلاژ كردن و دابەزاندنی ئەم فیلمانەدا . بـڵند مهابـادی بـەرێوەبەری (نیـولاین) تی ڤی لـە وەڵامـدا پێـی وتـین ..
هەموو كەناڵَێك لەبەرنامەی دایە ڕەچاوی كۆمەڵگی كوردی بكا چوونكە هەمو كەناڵێك پێویستی بە بینەر هەیە تا سەیری كەناڵەكەی بكات وە زۆر تایبەت كەناڵە ئەهلیە كان زیاتر پێویستە ئەم خاڵە ڕەچاو بكەن تایبەتتر خەڵكی شاری هەولێر،پێشی وایە كەناڵی نیو لاین كەم تا زۆر ڕەچاوی كۆمەڵگای كوردی  كردووە چوونكە ئەوان هەڵبژادنی وێنە و نووسینی فیلمەكان لە ناوەڕۆكی فیلمەكانەوە وەردەگرن زیاتر ئەو فیلمانە هەڵدەبژێرن كە بۆ كۆمەڵگەی كوردی بشێت و هەموو خێزانَك بتوانێت بێ ترس سەیری ئەو فیلمانە بكا
لەپرسیارێكی ترمان كە تا چەند ئەو فیلمانە لە گەڵ داب و نەریتی كۆمەڵگا دەگونجێت؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی :
ئەوەی ئێمە دەمانەوێت لەبەر دەستماندا نییە چوونكە ئێمە خۆمان ئەم زنجیرە درامایانە بەرهەم ناهێنین  بۆیە وا پێویست دەكات لە خەڵكانی ترەوە وەری بگرین  وە ئەوەی كە خەڵكی تریش بەرهەمی دەهێنێت بۆ كۆمەڵگەی خۆی بەرهەمی دێنێ بۆیە ئێمە هەوڵمان داوە كام بەرهەم زۆرترین خاڵی  لە كۆمەڵگای ئێمە نزیكە ئەو فیلمە  دۆبلاژ بكەین و لە كەناڵەكان پەخش بكرێ ، لەوانەشە بەدڵی من و زۆربەی كەناڵەكانی تریش نەبێت بەڵام چارە نیە چوونكە یان دەبێت ئەم شتانە بكەیت یا بێ فیلم و دراما بمینێبتەوە وە پێشی وایە شەرت نیە ئەو فیلمانە سەد لە سەد لەگەڵ كۆمەڵگای خۆمان بگونجێت چوونكە بڕوای وایە دەبێت لەڕێگەی دراماوە كۆمەڵگەكانی تریش بناسین .
.........................................................................................
هەر سەبارەت بە كاریگەری ئەو فیلمە دۆبلاژانە ڕووی پرسیارمان لە بەڕێز هێرش یوسف بەڕِێوەبەری (نیگا) تیڤی كرد ئەوش لەوەڵامدا دەڵێ ..
پێشكەشكردنی هەر فیلم و زنجیرە و بابەتێك لە كەناڵەكان و ئەو شتەی كە كاریگەری هەیە ناوەڕۆكی بابەتەكەیە و دەبێت بزانیت چ جۆرە فیلمێك هەڵدەبژێیت بۆ پێشكەش كردن دەڵێ زۆر گرنگە ئەوەی كە دەستی داوەتە كاری ڕاگەیاندن بزانێ لە كوێوە دەستی پێ  كردووە وە بۆ كوێش دەیەوێت هەنگاو دەنێت واتە ئێمە كە كاری دۆبلاژ دەكەین بۆ كوێ ئەو بەرهەمە دەكەین … وەهەروەها وتی بەداخەوە كەناڵەكان ئەو فیلمانەی كە پێشكەشی دەكەن وەك ئەوە وایە كە بۆ كۆمەڵگەی ئەوڕوپی نمایشی بكەن هەروەها سەبارەت بە تەلەفزیۆنی نیگا دەڵێ ئێمە كاتێك بابەتێك یان فیلمێك نمایش دەكەین بە چەند  فلتەرێك دادەڕوت ئینجا پەخش دەكرێت، چوونكە ئێمە سنوری پەخشی خۆمان دەزانین كە شاری هەولێر و دەوروبەریەتی  بۆ یە دەبێت لەگەڵ خەڵكی خۆمان زۆر ڕاستگۆ بین و لەسەرمان واجبە زۆرترین خاڵی هاوبەشمان هەبێت لەگەڵ بینەر . هەروەها هێرش یوسف دەڵێ ئێمە لەتەلەفزیۆن چەندین مەرجمان هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە فیلممان بۆ دۆبلاژ دەكەن لە هەڵبژاردنی ناوەڕۆك و تێكست و دیمەنی فیلمەكەش تایبەتتر ئەو قسانەی كە لە فیلمەكە بەكاردێت نابێت جنێو و قسەی ناشیرینی تێدا بێت ئینجا ئەو فیمانە وەردەگرین و دایدەبەزێنین ، چوونكە پێی وایە جنێو و قسەی ناشیرین لە فیلمەكاندا بەگشتی كاریگەری بۆ سەر كۆمەڵگەو بەتایبەت منداڵان دەبێت  هەروەها ئەو خۆشحاڵە لە دابەزاندنی فیلمی دۆبلاژكراوی یوسفی ڕاستگۆ كە چەندین دەرس و وانەی تێدایە و خەڵكێكی زۆر كەڵكی لێ وەرگرتووە و خۆشبەختانە چەندین مندڵ لە نەخۆشخانەی لەدایك بوون  ناویان نراوە یوسف ..
.........................................................................................
ئەوەی لە كۆتایی ئەم ڕاپۆرتەدا بۆمان دەردەكەوێت فیلمە بیانیە دۆبلاژ كراوەكان كاریگەری خراپیان لەسەر كۆمەڵگا دەبێت هەروەك زۆربەیان ڕایان وایە . وە هۆكاریش نەبوونی یاسایەكی تایبەت بۆ كەناڵە ناخۆیی و ئاسمانیەكان بۆ پیشاندانی ئەم فیلمانە و سستی وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەزگای تایبەت بەبەرهەم هێنانی فیلمی خۆماڵی.
                                  
************************

ڕووخۆشی و زەردەخەنە

ڕووخۆشی و زەردەخەنە لە ئیسلامدا گرنگی پێدراوە و هانی موسوڵمانان دراوە كە هەمیشە ڕووگەش و ڕووكراوە بن بە ڕووی خەڵكیدا كەئەمەش بە خێرو چاكە دەژمێردرێت . بۆیە دەبینین هەمیشە پێغەمبەرمان( دخ) زەردەخەنەی لەسەر لێوان بووە و هەرگیز ڕووگرژ و مۆن و بێ هیو ا نەبووە . دیارە كە هەرشتێك ئیسلام فەرمانی پێ بدات مایەی خێرو خۆشییە لە دوونیا و قیامەتدا .ئەوەتا كۆمەڵێك زانای دەرونی و كۆمەڵناسی ئەمریكی لێكۆڵینەوەیان كرد لەسەر ڕووخۆشی ڕووگرژی و زەردەخەنە و ڕایانگەیاند كە زەردەخەنە و ڕووخۆشی دەبێتە مایەی پاراستنی تەندروستی مرۆڤ لە بەرامبەر نەخۆشیەكانی سەردەم .   بۆیە دەبینین زانەیەكی دەرونناسی ئەمریكی دكتۆر جیمس ئەریكسۆن ) پاش تاقیكردنەوەیەكی زۆر لەسەر 3500 كەس كە لە هەموو چین و توێژە جیاكانی كۆمەڵ پێكهاتبوون كردنی بە سێ گروپەوە . یەكەم ئەوانەی زەردەخەنەیان نییە . دووەم ئەوانەی كە هەندێ كات زەردەخەنەیان هەیە سێیەم ئەوانەی كە هەموو كات زەردەخەنە لەسەر لێوانیانە . لەم تاقیكردنەوەی ئەوەی بۆ دەركەوت كە كۆمەڵەی سێیەم ئەوانەی هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێوانیانە زۆر گورج و گۆڵن وە تەندروسیان باشە و باوەڕی تەواویان بە خودی خۆیان هەیە . وەهەروەها ڕایگەیاند كەسانی چینی سێیەم دەتوانن زیاتر كار بكەنە سەر خەڵك و دەتوانن قەناعەتیان پێ بكەن . هەورەها ئەوشی بۆ دەركەوتووە كە ئەو چینە زیاتر  دوورن لە نەخۆشی فشاری خوێن و مێشكیان باشتر سوود لە ئۆكسجین وەردەگرێت دڵ و جگەریشیان باشتر كاردەكات ... كەواتە  با زەردەخەنە هەرگیز لە سەر لێوەكانمان ون نەبێت بۆ ئەوەی كۆمەڵێكی تەندروست و چالاكمان لێ دەربچێت .

ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ژیان و شیعره‌كانی پیره‌مێردی شاعیر

پیرەمێردی شاعیر یەكێكە لە شاعیرانەی كە جێ پەنجەی دیارە لە ناو شاعیرە كلاسیكیەكانی مێژووی ئەدەبی كوردی كە چەندین هۆنراوەی جوان و بە پێزی وتووە لە هەموو بوارەكانی ژیان و بە چەند زمانێك وەكوو كوردی و فارسی و عەرەبی .... هەروەها پیرەمێردی شاعیر جیا لەهەموو شاعیرانی تر  پشتگیری زۆری  ئافرەتانی كردووە و هانی داون بۆ فێربوون و بەدەستهێنانی زانست. 

 ژیانی پیرەمێرد
حاجی تۆفێقی كوڕی مەحموودئاغای مەسرەفە, لەساڵی 1867 زاینی لەشاری سولەیمانی لەدایك بووەو,لەساڵی 1950   هەرلەوی َكۆچی دوای كردەوە لەگردی(مامەیارە)نێژراوە, لەزۆربەی مزگەوتەكانی شاری سولەیمانی خوێندوویەتی ,لەساڵی 1898 زاینی لەگەڵ شێخ سەعیدی حەفید(كەدەكاتە باوكی شێخ مەحموودی حەفید نەمر ) چووبۆ توركیا لەوێوەبۆ ساڵی دوایی چوونەتە حەج .لەنووسینی فارسیدا دەستێكی باڵای هەبووە. لەساڵی1899 زاینی دەكرێتەئەندامی مەجلیسی عالی لەئەستەنبوول,هەرلەو كاتەدادەچیتە(مەكتەبی حقوق)و بڕوانامەی حقوق وەدەگرێت و هەرزوو دەستی بەكاری ڕۆژنامەنوسی كردووە ڕۆژنامەی كوردی لەئەستەمبۆڵ بەڕێوە بردووە ، بووە بەقایمقامی جۆلە مێرگ و لەساڵی 1918 ز. بە پارێزگاری (ئەماسیە ) لەتوركیا دەگەرێتەوە بۆسولەیمانی .تاساڵی 1926 دەبێتەسەرپەرشتكاری رۆژنامەی( ژیان) كەلەلایەن شارەوانی سلێمانی دەردەچوو ، لەساڵی 1937 چاپخانەیەك و ڕۆژنامەیەكی دامەزراند بەناوی(ژین) و وە لە 19ی حوزەیرانی 1950 ی زاینی كۆچی دوایی كرد..
پیرەمێردی شاعیر خاوەنی بیر و باوەڕێكی پێشكەوتووی ڕووناك بوو باوەڕی تەواوی بە زانست و خوێندەواری هەبووە زۆریشی لا گرنگ بووە كە كچانی كورد بچنە قوتابخانە و بخوێنن .بە تێكڕای پشتگیری لە مافی ژنان دەكرد و ئەوانی بە نیوەی ی كۆمەڵ دادەنا ......سەرەڕای ئەمەش بیروباوەرێكی نەتەوەیی بەهێزی هەبووە .هەر ئەوەندەش بەسەبۆی كەجەژنی نەورۆزی زیندوو كردەوەو بەرگێكی نوێی كردە بەر , هەرلەم ڕوانگەیەوە هەوڵی دانووسینی كوردی بكابەلاتینی, بەڵام سەرنەكەوت , پیرەمێرد وەكوچۆن لەشیعردادەستێكی باڵای هەبووە هەروا لە(پەخشان ) یشدا دەسەڵاتێكی زۆری هەبووە , پەخشانەكانی سادەوبی گرێ‌ بوون.لەسەرەتادا هەموو ڕەگەزەكانی  رەوانبێژی لە نووسینەكانیدابەكاری هێناوە وەك دركە و ڕەگەز دۆزی وخوازە وخواستن, پەیڤ و وشەكانی خۆماڵی و سادەبوون, نووسینەكانی یەك زنجیرەیی بوون.   بابەتەكانی نووسینی لەپەخشانیشدا مۆركی رۆمانتیكیا پێوە بوو.  لەنووسینەكانیداكوردییەكی پەتی و ڕەوانی بەكارهێناوە  ژمارەیەكی زۆری چیرۆكی دانراوو  وەرگێڕاوی لەتوركییە وە بڵاكردۆتەوە وەك (دوانزە سوارەی مەریوان ) و (مەم وزین) و (كەمانجە ژەن)

شیعرەكانی پیرەمێرد دەكرێت بەدوو بەش :
1 - ئەوكۆمەڵەشیعری كەدەكەونە بەر ڕێبازی  كلاسێك ئەوانەبریتین لەوشیعرانەی كەبەزۆری لەسەرەتای ژیانی شاعیرییە تیدالەئەستەنبوول ولەتوركیا دایناون  و لەژێركارێگەرییەتی شاعیرانی وەك حافزی شیرازی  فارس ونالی و سالم و حاجی و مەولەوی كوردداهۆنینیەوە.
2 - ئەوكۆمەڵە شیعرەی كەدەكەوەنە بەر ڕێبازی ڕۆمانتیك ,ئەمەش هەنگاوێك بوولەبەرەو پێش چوونی هونەری ئەدەبی لای پیرەمێرد, دیارە ئەم رێبازە لەئەنجامی كارتێكردنی شیعرەكانی (عەبدولحەق حامیدو نامق كەمال) ی تورك گرتووەتەبەر,هەروەهاپیرەمێرد شەیدای شیعرەكانی مەولەوی هەورامی بووە , بۆ یێ‌ هەموو دیوانەكەی مەولەوی خستووەتەسەرشێوەی سولەیمانی.هەرلەژێر كاریگەرییەتی شیعرەكانی مەولەوی وبێسارانی و  وەلی دێوانەدا, دەبینین زۆربەی هۆنراوەكانی پیرەمێردلە(10)بڕگەیین كەئەمەشێوەی شیعری (گۆرانی ) یە لەناو كوردەواریدا,  بەم جۆرە لەشیعری یەك قافیە دووركەوتووەتەوە.وەك لەم دێرە دیارە .

گیا\نە\وە\نەو\ شەو\چ\نوور\لە\گەڵ\گوڵ\(10) بڕگە
سەو\دای\دی\دە\نی\تۆ\یان\كەو\تە\سەر\(10)بڕگە
شیعرەكانی پیرەمێرد هەموو بوارەكانی ژیانی گرتۆتەوە لە خۆشەویستی بۆ نیشتمان ئافرەتان و لایەنی ئاینی و لایەنی ئەوینداری وپەند و ئامۆژگاری و  هتد . هەروەها پیرەمێرد خاوەنی شیعری ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە . جێژنێكی كۆنی كوردە بەخۆشی و بەهاتەوە .ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كە هەستێكی نەتەوەیی بەرزی هەبووە بەرامبەر بە نیشتمان و خەڵك و خاكەكەی.هەروەها پیرەمێرد كەڵكی لە دەقە فارسیەكان وەرگرتووە هەروەك لەم پارچە هۆنراوەدا دیارە كەدەڵێ :

ئەبێ بەخشندە مل كەچ كا لەڕاستی مووچەخۆری خۆی .           ســـوراحی بـــۆ پیـاڵە ســـەر فرو دێنێ كـە تێی كـا بۆی .
كــەئـــاو داری لــــــەسەر سـەر گرتووە ئەزانێ چی تیـایە .
لای لـــــەنگە كـەپـەروەردەی نـوقوم كــا كـەگەورەیی وایە .
لقی شـۆڕی درەخت میوەی ئەخۆن بێ ئەركی بەرد و دار .
پــەلی بەرد بۆ پــەلی بــەرزە لــەقەیـشە بــۆ لقــی بــەردار.

................................................................

هەروەها لە باسی خۆشەویستی بۆ خوای گەورە دەڵێ :
پـــــەروەردگـــــــارا تــەماشا ئـەكەم .
خۆم لەكردەوەی خۆم حاشا ئـەكەم .
دڵ و زوبـــانێ تـــۆ داوتـــە بــەمـــن .
بەهەواو هـەوەس لێم بوون بەدوژمن .

..................................

ئـەمەوێ دڵم تەنها تۆی تیابێ .
لـــــەیادی غـەیری تۆ تەوەلابێ.
ئـــەوسا زوبانم زیكری تۆ ئاكـا .
ئـــەتوانم ببمە بەندەی بــارەگا .
...................................................................

هەروەها پیرەمێردی شاعیر لە باسی خۆشەویستی دا دەڵێ :

ئەمشەو دڵ مەینۆش سەرمەستی یاربوو .
بــەبــــادی گوڵڕەنــگ لیتَوم سـڕ شاد بوو .
دەمـــای دەمــــا دەم بـۆسە و كـەنـار بوو .
دڵ گـــــەیـبـــوە وەصـــلـی حــــەبــیــبـی .
گــــاهـــێ‌ لــــە بــــاڵا گــاهـێ‌  نـشیبـی .

...................................................................
ئاماده‌كردنی بێریڤان ئه‌نوه‌ر- قوتابی كۆلیژی ئاداب - به‌شی ڕاگه‌یاندن

Tuesday, May 24, 2011

ژیان بە كاركردنەوە جوانە بەڵام چۆن و لە كوێ ؟

مرۆڤ بۆ پێداویستی ڕۆژانەی پێویستی بەكارێك دەبێت بۆ ئەوەی ژیانی بگوزەرێ‌ و چاوەڕوانی دەستی ئەم و ئەو نەكات و سەربەرزانە بژی . سروشتی ژیان وایە مرۆڤ كاتێك كە هەست دەكات ئەوەی ئەو بەدوای دا دەگەڕێت دەستی دەكەوێت لە كات و شوێن و چۆنیەتی دەست كەوتنەكەی ناپرسێ و بۆی دەڕوا چوونكە بەرێوەبردنی ژیان سانا نییە .
 ژیانی كریكارانی سەرشەقامەكان لەو چینە هەژار و كەم دەرامەتانەن كە ژیانی ڕۆژانەیان بە بارێكی وسەخت و ئاڵۆز و پڕ لە دڵەڕاوكێ و ڕاكە ڕاك تێدەپەڕێت   زۆر لام سەخت بوو كاتێك هەموو بەیانیان لەڕێگای كۆلێژەوە رێژەیەكی زۆر لە كریكارەكانم دەبینی بەسەرمای زستان و بەچاوی بە خەوەوە  بەرەو رووی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەڕۆیشتن و ڕایاندەكرد و  بەدوایان دە چوون كە هێواشیان دەكردەوە جا بەمەبەستی دەست خستنی كرێكار بوایە یان بۆمەبەستێكی تر زۆر جار ئەوشم دەبینی كە كاكی شوفێر لێیان تووڕە دەبوو چوونكە بۆ كارێكی تر ئۆتۆمبێلی وەستاندبوو ، بۆ یە لێرەدا دەپرسم ؟
 ئایا  كرێكارانی سەر شەقام هیچیان لە مرۆڤی ئاسایی كەمترە ؟
ئایا ڕۆژێك كەسێك دەبێت خەم لە ژیانیان بخوات و لە مۆتەكەی شەقامەكان ڕزگاریان بكات ؟
ئایا دەكرێ ئەوانیش وەك مرۆڤی ئاسایی هەر نەبێت شوێنێكی كار كردنیان هەبێت ؟
چەندین پرسیاری تر لە مێشكمدا دروست بوون  بۆیە بریارم  دا لەسەر رەوشی ژیانیان راپۆرتێك ئامادە بكەم به‌وێنه‌..



فۆتۆ:بێریڤان ئه‌نوه‌ر
فۆتۆ:بێریڤان ئه‌نوه‌ر
فۆتۆ:بێریڤان ئه‌نوه‌ر
فۆتۆ:بێریڤان ئه‌نوه‌ر


فۆتۆ:بێریڤان ئه‌نوه‌ر
 

فۆتۆ:بێریڤان ئه‌نوه‌ر

وته‌كانی ژیان

تۆ هه‌ڵه‌ی ... ئه‌گه‌ر ڕقت له‌هه‌موو گوڵێك بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هۆی دڕكی گووڵێكه‌وه‌ بریندربوبیت .
تۆ هه‌ڵه‌ی ...  ئه‌گه‌ر واز له‌هه‌موو خه‌ونه‌كانت بهێنیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان نه‌هاتۆته‌ دی .
تۆ هه‌ڵه‌ی ...  ئه‌گه‌ر واز له‌هه‌موو پڕۆژه‌كانت بهێنیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌پڕۆژه‌كانت شكستی هێناوه‌ .
تۆ هه‌ڵه‌ی ...  ئه‌گه‌ر واز له‌پاڕانه‌وه‌ بهێنیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كیك له‌دووعاكانت وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌ . 

پیاوی زانست به‌،مێشكی خۆت زیاتر له‌ عه‌قڵت بخه‌گه‌ڕ.

(ابن مسعود ) ده‌ڵی: خه‌ڵكینه‌ زانست فێربن پێش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستان بچێت، له‌ده‌ستی چوونی  زانستیش مردنی زانایانه‌ سوێند به‌خوا پیاوانێك له‌پێش ئێوه‌دا ئاواته‌خواز بوون بۆئه‌وه‌ی له‌رێگای خوادا شه‌هیدبن تاخوای گه‌وه‌ره‌ له‌قیامه‌تا به‌پله‌ی زانازیندویان بكاته‌وه‌، له‌به‌ر گه‌وه‌ره‌یی ورێزو حورمه‌تی زانایان ، چاكیش بزانن كه‌هێچ كه‌سێك به‌ زانایی له‌دایك نه‌بوه‌ به‌ڵكو زانست پێویستی به‌هه‌وڵ وكۆشش وشه‌ ونخونی هه‌یه‌ .

بۆئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیت به‌رزتربێت

بۆئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیت به‌رزبێت ڕه‌چاوی ئه‌م ده‌ خاڵه‌ بكه‌
1بایه‌خی خۆت بۆكه‌سی به‌ رامبه‌ر ده‌رببره‌.
2گه‌شبینی و گه‌رم وگوربه‌ له‌گه‌ڵ  خۆت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت .
3 قه‌ت توره‌بوونی خۆت ده‌رنه‌برێت.
4 گرنگی به‌ شكل وشێوه‌ت بده‌ .
5 سڵاو كردن له‌ وكه‌سه‌ی ده‌یناسیت یان نایناسیت.
6 به‌خۆشترین ناو كه‌سی به‌رامبه‌ر بانگ بكه‌.
7 ئاگاداری ئه‌وه‌ به‌ كه‌سێك قسه‌یه‌كی كرد تۆش بڵێی منیش وام یان تۆش وه‌ك من وای .
8 یارمه‌تی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر بده‌.
9 به‌باشی گوێگرتن له‌كه‌سی به‌رامبه‌ر كه‌قسه‌ت بۆده‌كات.
10 مراعاتی زه‌وقی كه‌سانی ده‌وروبه‌ربكه‌ .

كه‌می به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت هۆكار و چاره‌سه‌ر

 مێژووى ئینته‌رنێت و قۆناغه‌كانى گه‌شه‌سه‌ندنى
له‌ ئێستادا ته‌كنه‌لۆژیا به‌شێكى گه‌وره‌ى له‌ ژیانى مرۆڤه‌كان داگیر كردوه‌ تا ئه‌و رِاده‌یه‌ى به‌ رِاى زۆرێك له‌ زانایان ژیان به‌ بێ ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌سته‌مه‌ و زۆر جار ده‌گه‌نه‌ ئه‌و بۆچونه‌ كه‌ له‌ ئێستا ژیان به‌ بێ ته‌كنه‌لۆژیا نابێت.
یه‌كێكیش له‌و داهینانه‌ى ته‌كنه‌لۆژى كه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكى پێیه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌ و كاتێكى دیارى كراوى خۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن بریتیه‌ له‌ ئینته‌رنێت , به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا كه‌سانێكیش هه‌ن كه‌ زۆر برِوایان به‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ نیه‌ و واى بۆده‌چن ئه‌مه‌ شتێكى گرنگ نه‌بێت له‌ ژیاندا و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆچه‌ند هۆكارێك به‌ تایبه‌تى دره‌نگ ئاشنا بوونى گه‌لانى رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌م ته‌كنه‌لۆژیا و گه‌لى كوردیش به‌ تایبه‌تی تر , له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا رِۆژ له‌دواى رِۆژ ماڵپه‌ره‌كانى ئینته‌رنێت روو له‌ زیادبون ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت روو له‌ هه‌ڵكشاندایه‌......




ئینته‌رنێت چی یه‌؟
وشه‌ى ئینته‌رنێت واتا تۆرِى گه‌یاندن له‌ كۆمپیوته‌رێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكى تر یان له‌ كۆمه‌ڵه‌ كۆمپیوته‌رێكه‌وه‌ بۆ چه‌ندان كۆمه‌ڵه‌ى تر و به‌واتایه‌كى تر په‌یوه‌ندى كردن له‌ شوێنى خۆته‌وه‌ به‌ته‌واوى جیهان.
به‌پێى راگه‌یاندنى په‌یمانگاكانى تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئینه‌رنێت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رِیژه‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت له‌م ساڵانه‌ى داویدا به‌ رِێژه‌ى 100% زیادى كردوه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئاستى پێشكه‌وتن و تێگه‌یشتنى خه‌ڵك بۆ ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ گۆرِاوه‌.
ئینته‌رنێت له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا سوود و گرینگی زۆره‌ كه‌ زۆبه‌مان هه‌ستی پێناكه‌ین و وه‌ك پێویست نه‌مانتوانیوه‌ گرینگی پێبده‌ین .
له‌وانه‌ .....
1-    بۆ به‌یه‌ك  ببه‌ستنه‌وه‌ی دوو كۆمپیوته‌ر و گواستنه‌وه‌ی زانیاری له‌ كاتێكی كه‌مدا ....
2- نزیككردنه‌وه‌ی ڕێگا دووره‌كان و په‌یوه‌ندی كردن له‌ڕێگای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و چات و هتد .....
3-    ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زۆر و فراوان له‌ تۆڕه‌كانی زانیاری ...
4- دروستكردنی بازاڕی كڕین و فرۆشتن و كه‌ل و په‌ل و ڕیكلام كردن بۆ كاڵاكان بۆ ده‌ستخستنی كڕیار .
5- ئه‌وانه‌ی تویژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌توانن له‌ڕێی ئینته‌رنیته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ و زانیاری زۆر كۆبكه‌نه‌وه‌ ....    

ئێستاش وا ساڵى 2011 و جیهانى ته‌كنه‌لۆژى هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه‌و پێشكه‌وتنێكى مه‌زنى به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و وه‌ به‌برواى هه‌ندێك له‌ پسپۆران ته‌كنه‌لۆژیا له‌مه‌زیاتر پێشكه‌وتوتر نابێت به‌ڵكو ده‌بێـت په‌ره‌ به‌وانه‌ى رابردوو بد‌رێت بۆئه‌وه‌ى زیاتر خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تى بكات به‌امبه‌ر ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ كۆمپاناى تر هه‌یه‌ و پێش هه‌مویانه‌وه‌ ئه‌پڵ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وان هه‌رده‌م له‌ پێشكه‌وتندا ده‌بن و له‌ داداهێنانه‌كانیادا به‌رده‌وام ده‌بن و له‌دواى ئه‌وه‌ش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ گۆگڵ و یاهوو هۆتمه‌یڵ و دێل و ئێل جى و سامسۆنگ و سۆنى و و ده‌یان و بگره‌ سه‌دان كۆمپانیاى تر به‌لێن به‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌ره‌وه‌ پێش بردنى ته‌كه‌نه‌لۆژیا...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ له‌م ڕاپۆرته‌دا باسی لێوه‌ بكه‌ین و بیخه‌ینه‌ به‌رده‌ست " جیی نیگه‌رانی یه‌ له‌ وڵاتی خۆمان تاڕاده‌یه‌ك به‌كارهێنانی له‌ ئاستێكی نزمدایه‌ و به‌ نموونه‌ش زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به‌تایبه‌ت كۆلیژی ئه‌ده‌بیات وه‌ ربگرین ده‌بینین خواستی به‌كارهێنان نزمه‌ و له‌ چاو زۆر قوتابیان له‌ و زانكۆیه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ تێچووی به‌كارهێنان ببه‌خۆڕاییه‌ و هیچی تێناچێت ئه‌مه‌ش به‌ڕای مامۆستاو قوتابیان هۆكاری زۆره‌  په‌نجه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ داده‌نێن و چاره‌سه‌ریش له‌چه‌ند خاڵێكدا ده‌بیننه‌وه‌ كه‌له‌خواره‌وه‌ باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن ..........
لەسەرەتای ڕاپرسییەكەدا مامۆستا كارزان حسن عبدالرحمن مامۆستا لە زانكۆی سەلاحەدین بەم شێوەیە باس لەهۆكارەكانی كەمی بەكاررهێنانی ئینتەرنێت دەكات كە خۆی لە چەند خاڵێكی گرنگدا دەبینێتەوە لەوانە.....
-1بە حوكمی ئەوەی كە لە سەنتەرەكانی ئینتەرنێت لە كۆلیژەكان جۆرێك لە جاودێری و كۆمەڵێك بەرنامە هەیە كە رۆلی فلتەر دەبینن كە رێگری دەكات لەكردنەوەی هەندی ماڵپەری خراپ و چات كردن و...هتد ئەمەش وای كردووە قوتابیان زۆر ئارەزووی بەكارهێنانی ئینتەرنێت نەكەن.
2-ئەمرۆ زۆربەی خەڵك بەهۆی باش بوونی باری ئابووری ئینتەرنێت بەكاردەهێنن، بۆیە زۆرێك لە قوتابیانیش بوونەتە خاوەنی ئینتەرنێتی شخصی وەكو رێبەرو تارین نێت و هەروەها ئینتەرنێت لە رێگەی مۆبایل و....هتد ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە قوتابی لە دەرەوەی كۆلیژ بە ئارەزووی خۆی ئینتەرنێت بەكاربهێنێت.
3- رەنگە نەبوونی كاتێكی زۆر لە بەردەم قوتابی هۆكارێك بێت واتە خەریك بوونی بە محازەرات و وانەكان و هەندێ‌ كاری لاوەكی تر وای كردووە دوور كەوێتەوە لە بەكارهێنانی ئینتەرنێت.
4-دەرك نەكردن بەوەی كە ئینتەرنێت سەرچاوەیەكی زەبەلاحی پر لە زانیاری و وەرگرتنی زانست و مەعریفەیە لە جیهاندا ، بۆیە من بەداخەوە دەلێم بە هۆی نەبوونی ئەو مەبەستە پۆزەتیڤە كە بریتییە لە وەرگرتنی زانیاری و ئاشنا بوون لە نوێترین سەرچاوەی زانستی  لەلای زۆرێك لە قوتابیانی ئێمە وای كردووە دووركەونەوە لە ئینتەرنێت لە كۆلیژ چونكە ناتوانن ئەو ئامرازە بۆ مەبەستەكانی تر بەكاری بهێنن.
6- دەكرێ‌ هۆكارێكی تریش پەیوەندی بە كۆلیژەكانەوە هەبێت بەوەی بەكارهێنانی ئینتەرنێت زۆر سنوردارە بۆ قوتابیان و ناتوانن كاتێكی زۆر بەكاری بهێنن ، هەرچەندە من نازانم ئیستا قوتابیان دەتوانن چەند سەعات و لە چ كاتێك و لە چ رۆژێك بەكاربهێنن، بەڵام پێم وایە هەندی لە قوتابی هەیە نازانی ئینتەرنیت لە كۆلیژ هەیە بە تایبەتی قوناغی یەكەم ،چونكە زانیاری پێنادرێ‌ و رەنگە بەكاریشی نەهێنابێ‌.



هەروەها قووتابی شنۆ خالید پێی وایە كەمی بەكارهێنان نەزانینی زمانی عەرەبی و  ئینگلیزی یە بەڕای ئەو بۆ چوونە ناو ئەم جیهانە پێویستیەكی ئەوتۆیان بە زمانی كوردی نی یە بەڵكوو بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی زیاترە بۆ بە بەخاڵیكی لاوازی ناو دەبات . وە كەمی هۆڵ و نەبوونی كۆمپیوتەری زۆرتر لە كۆلیژ بە خاڵیكی تری كەم بەكارهێنان دادەنێت
قوتابی بەشی ڕاگەیاندن لە قۆناغی دووەم نەجمەدین كەریم دەلێ .
1- حكومەت یان لایەنی پەیوەندار، بەشێوەی پێویست نەیتوانیوە شەبەكەی ئینتەرنیت بە بەرفراوانی دابەشی سەرجەم بەش وشوێنەكانی زانكۆ بكات،لاوازی و كەموكوری پێوە دیارە، دوورە لە شێوازیكی مۆدێرن و زانستیانە.هەروەها حكومەت  گرێبەستیكی بەرجەستانەی لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت نەبەستووە بۆدابینكردنی شەبەكەیەكی بەربڵاو و ئەكتیف.        
2- كەمی،یان نەبوونی شارەزایی ئینتەرنێت لە لایان بەشێكی زۆری قوتابیان ،واتە ئاستی ڕۆشنبیری و شارەزایی قوتابیان لە ئاست بەكارهێنانی ئینتەرنیت نزمە،ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ كۆمەڵە هۆكار.                                                                                                                          
3- نەبوونی یان بچوكی هۆلی ئینتەرنێت،زۆربەی بەشەكانی زانكۆی سەلاحەددین بەدەست بچوكی هۆڵی ئینتەرنێت گیریان خواردووە،بەشی واش هەیە نەك شەبەكەی ئینتەرنیتی تێدا لاوازە بەڵكو ئینتەرنیت هەربوونی نیە لێی.                                                                                         
4- دەركەوتن و زۆری شەبەكانی ئینتەرنیت    وەك (رێبەری،ویگۆ،تارین نیت،ناوەندتیلیكۆم،..) ئەمانەش تاڕاددەیەك ئەو هەستەیان لای قووتابی وبەكارهێنەری ئینتەرنێت  دروستكردووە كەوا بیر لە ماڵ و شوێنی تربكەنەوە بۆ بەكارهێنانی ئینتەرنێت.                                                      
5- سوود وەرنەگرتنی قوتابیان لە ئینتەرنێت بۆ ڕاپەراندن و جێبەجێكردنی كارەكانیان ،لەگەڵ  ئارەزوونەكردن وهەوڵنەدانی قوتابی بەدوای زانست و زانیاری لە رێگەی ئەو ئامێرە مەزنەوە.
هۆكارەكانی تری كەمی بەكارهێنانی ئینتەر نیت لە لایەن هەندێ قوتابی ترەوە لە زانكۆی سەلاحەدین بەم شێوەیە ....
ئاری حەسەن پێی وایە ئارەزوو نەكردنی بۆ ئەم بوار و زانستە نوێیە و گرنگی نەدان پێی یەكێكە لە سەرەكی ترین هۆكارەكان هەروەها نەبوونی شارەزاییەكی تەواو لەو بوارەدا بە هۆ دادەنێت.
قوتابیەكی تر پێی وایە كەمی ژمارەی كۆمپیوتەر لە هۆلی ئینتەر نیتدا هۆكارە چوونكە توانای چاوەڕوانی زۆریان نییە و.ناتوانین له‌ ژووره‌كان بمێننه‌وه‌ .
نه‌بوونی هێڵێكی خێرای ئینته‌رنێت به‌ هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی داده‌نرێت له‌لایه‌ن یه‌كێكی تر له‌ قووتابیانی كۆلێژه‌وه‌ .

هه‌روها ڕای هه‌ندێك له‌ قوتابیانی تر وایه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی هۆڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌ر گرنگی پێدانیان نییه‌ به‌ڵكوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ به‌سه‌ر بردنی كاته‌كانیانه‌ .

لێره‌دا پێمان خۆشه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ له‌ لایه‌ن مامۆستای پسپۆر له‌م بواره‌ و قوتابیانی زانكۆ بخه‌ینه‌ ڕوو كه‌ خۆی له‌چه‌ند خاڵێكی گرنگدا ده‌بینێته‌وه‌ .


1- بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری قوتابیان واتە بەخشینی مەعریفەیەكی تەكنۆلۆژی بە قوتابیان سەبارەت بە رۆل وگرنگی و بایەخی ئامرازەكانی تەكنۆلۆژیا بەتایبەتی ئینتەرنێت لە بەرزكردنەوەی ئاستی زانست و زانیاری.
2- كردنەوەی خول لەلایەن مامۆستای پسپۆر بۆ قوتابیان لەبارەی ئینتەرنێت بۆ ئەوەی وەك سەرچاوەیەكی زانیاری سوودی لێوەرگرێت بە تایبەتی لەكاتی نووسینی راپۆرت و سیمینارو توێژینەوەی دەرچوون.
3- بەخشینی كاتێكی زیاتر بۆ بەكارهێنانی ئینتەرنێت لەلایەن قوتابیان و دانانی میكانیزمێكی باش بۆ زیاتر سەرنج ڕاكێشانی قوتابی بۆ ناو سەنتەرەكانی ئینتەرنێت لە كۆلیژەكان بەمەرجێك بۆلایەنی باش بەكاری بهێنن.
4- هەفتانە چەند سەعاتێك تەرخان بكرێت وەكو وانەیەك لەناو مەنهەجی كۆلیژ بە شێوەیەكی تیۆری و پراكتیكی بۆ ئەوەی قوتابی زیاتر ئاشنا بێت لەم ئامرازە پێشكەوتووەی بواری تەكنۆلۆژیای زانیاری(IT) بە شێوەیەكی ئەكادیمی كە ئینتەرنێت.

5- هەستانی حكومەت،یان دەسەڵاتدار بۆ بەستنی گرێبەستێكی بەرنامەڕێژكراو لەگەڵ كۆمپانیاكانی تایبەت بە بواری ئینتەرنێ،بۆ دابینكردنی شەبەكەی ئینتەرنێت بە شێوەیەكی بەرفراوان و بڵاو.                                                                                                                     
6- دروستكردن و بنیاتنانی بەشەكانی خوێندن بە شێوەیەكی سەردەمیانە،گرنگیدان بە دابینكردن وفراوانكردنی هۆلەكانی ئینتەرنێت لەسەرجەم بەشەكان،بۆ ئەوەی هەموو قوتابەك مافی سەردانیكردن وبەكارهێنانی ئینتەرنیتی هەبێت.                                                               
7- گرنگی دان بە بابەتی كۆمپیوتەرو ئینتەرنێت، وەك ماددەیەكی سەرەكی وبابەەتێكی گرنگ لە بەشەكان بخوێندرێت.                                                                                                              
8- هەوڵ و كۆششی قوتابی لە پاڵ حەزو ئارەزوو و سەلیقەكەی بۆشارەزابوون وبەكارهێنانی ئینتەرنیت،كە ئەمانەش دەروازەی داهێنان وپێشكەوتن وكۆگای زانیارییە.وەهەروەها وەك ئامێًرو پێداویستیەكی سەرەكی لیێی بروانن.